لە رووداوێکی هاتوچۆدا 13 هاوڵاتیی برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سەنگاو رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا  رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی سەنگاو روویدا و بەهۆیەوە 13  کەس برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، دوای رووداوەکان دەستبەجێ تیمی تەندروستیی فریاکەوتنی خێرا 122 ی بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە ، لە ئێستادا بریندارەکان گەیەنراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵ چارەسەرییان بۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share