هۆكارەكانی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكراكران

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان هۆكارەكانی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “عێراق دەیەوێت نەوتی هەرێم تەنها لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەبكرێت و یەكێكی دیكەش لە كێشەكان تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە كە ئەوەش وایكردووە تا ئێستا هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق دەیەوێت تەنها لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە نەوتی هەرێم هەناردەبكرێت و یەكێكی دیكەش لە كێشەكان تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە كە ئەوەش وایكردووە تا ئێستا هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

لەبارەی پرسی مووچە و بودجەشەوە د. شێركۆ، وتیشی، “كار بۆ ئەوە دەكرێت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت و مووچە لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر حاكیمە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، گرنگ ئەوەیە بتوانین مووچەی مووچەخۆران دابینبکەین

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لەم بارودۆخەی ئێستادا، چ لەڕووی یاساییەوە بێت، چ لەڕووی دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدراڵییەوە بێت، رێگایەكی تر…
Total
0
Share