لە ناوچەیەكی شاری بەغداد بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج و بەهۆیەوە سێ كەس كوژران.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە لە رێگای فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی مەشتەل لە شاری بەغداد كراوەتە ئامانج كە سێ كەس لە نێو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون و كوژراون.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.