سەرۆكی هەرێم لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سەربازیی توركیا كۆبووەوە

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ هەریەك لە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری توركیا كۆبووەوە و سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێك لە ناوەرۆكەكەی ئاشكرادەكات.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ ياشار گوله‌ر، وه‌زيرى به‌رگريى توركيا و مه‌تين گوراك سوپاسالارى توركيا كۆبووەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيان، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى تاوتوێكران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕكرا، وەك ئەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە.

دەشڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕابوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ رێگريكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى.

داكۆكيكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ په‌يوه‌نديى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش بوو، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، بەپێی راگەیەندراوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییەكان كۆتایی دێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییانی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوە كۆتایی دێت…
زیاتر ببینە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا…
Total
0
Share