سناپچات 10٪ی کارمەندەکانی لە کار دوورخستەوە

کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ کە پلاتفۆڕمێکی جیهانییە، رایگەیاند کە 10٪ی کارمەندەکانی لە کار لادەبات.

وتەبێژێکی کۆمپانیای سناپ رایگەیاندووە، تیمەکەیان دووبارە رێکدەخەنەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پلەبەرزبوونەوە و هاندان بۆ هاریکاری راستەوخۆ لەنێو کارمەندەکاندا.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا سناپ لەسەر داهاتی ڕیکلامەکان لە هەوڵدا بووە بۆ کێبڕکێکردن لەگەڵ ئینستاگرام و یوتیوب و تیکتۆک.

بەپێی ماڵپەڕێکی تایبەتمەندی تەکنەلۆژی لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە 32,000 کەس لە کەرتی تەکنەلۆجیادا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە لە جیهاندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share