لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون

لە نزیک گوندی سەید جەژنی لە گەرمیان، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکاب-تۆیۆتا کرۆلا، لە نزیک گوندی سەید جەژنی پێکیاندادا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

ئاماژە بەوەش دەکات، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان

ئاگر لە بەنزینخانەی لاهۆزی ئەهلی لە شەقامی كۆڕنیشی شاری كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كارمەندێكی بەرگری شارستانیی كەركوك برینداربوو. پەیامنێری…
Total
0
Share