پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاماژە بەوە دەکات، “ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان دەکەین رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە 7ی شوباتی 2024 پەیوەندی بکەنەوە بەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنەوە چونکە دەوام دەستپێدەکاتەوە”.

پێشتریش ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رایگەیاندبوو، پاش سەردانکردنی سەرپەرشتیاران و لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆسەی خوێندن ژمارەیەک لە ناوەندەکانی خوێندن دەرگای خوێندنگەکانیان کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share