دانیشتووانی گوندێکی سنووری ماوەت بەهۆی بەفری زۆرەوە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن

لە داواکارییەکدا دانیشتووانی گوندی شەشۆی سنووری پارێزگای سلێمانی داوادەکەن قائیمقامییەتی قەزای ماوەت و پارێزگای سلێمانی بەهانای دانیشتووانی گوندەکەوە بچن کە بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە ڕێگەیان لێگیراوە.

داواکارییەکە کە ئاراستەی هەریەکە لە پارێزگای سلێمانی و قائیمقامییەتی ماوەت کراوە، داوادەکەن بەزووترین کات بەهانای دانیشتووانی گوندی شەشۆ-وە بچن بۆ پاککردنەوەی ڕێگاکانی گوندەکە و چاککردنەوەی کارەبای گوندەکە.

دانیشتووانی گوندی شەشۆ ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕێگە لە دانیشتووانی گوندەکە گیراوە و دەستیان ناگات بەهیچ بنکەیەکی تەندروستی، داوادەکەن بەپەلە هاوکارییان بکەن.

دەشڵێن، بەهۆی بەفرەوە زیانێکی زۆر بە خەڵکی گوندەكە گەیشتووە و ئاژەڵێکی زۆر بەهۆی نەبوونی ئاو و کەمیی ئالیکەوە مرداربوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکەم

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه‌ و هه‌مووان…
Total
0
Share