سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف و جێگرەکەی هەڵبژێردران

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف کۆبووەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرەکەی هەڵبژێردران.

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف کە بەسەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو، بە زۆرینەی دەنگ حسێن عیساوی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف هەڵبژێردرا و عەلی غەیس وەک جێگری دەستنیشانکرا.

هەر ئەمڕۆ لە سەر شەقامەکانی پارێزگاکە کۆمەڵێک دروشم هەڵواسراون و داوا دەکەن ماجد وائیلی وەک پارێزگاری شارەکە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share