قائیمقامیەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچیکاران و داخستنی شوێنەکان کەمیکردووە

قائیمقامیەتی سلێمانی

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا بەهۆی پێشێلکردنی رێنماییەکان، شەش شوێن داخراون کە بەراورد بە مانگی رابردووتر رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له ‌مانگی رابردوودا لیژنه هاوبه‌شه‌‌كان شه‌ش هه‌زار و 687 سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه‌، له‌ كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ ته‌نها‌ 614 سه‌رپێچیان تۆماركردوه له‌گه‌ڵ 282 ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ پابه‌ندبوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن.

ئاشکراشیکرد، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به ‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شه‌ش شوێنی كاركردن داخراون و یه‌ك شوێنی دیكه‌ رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌ی داخستنه‌كان له‌ مانگی پێشووتردا 52 شوێن بووه‌‌.

هەر لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، به‌هۆی خراپبوونیان و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان له‌مانگی رابردوودا لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر 31 تۆن و 261 كیلۆگرام كاڵا و شمه‌ك و خۆراكی جۆراوجۆردا گرتووه‌ و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ له‌ناوبراون و هاوکات ژماره‌یه‌ك شوێنی كاركردن سزای دارایی دراون، کە بڕه‌كه‌ی 40 ملیۆن دیناره‌ و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە دەربەندیخان چەند کەسێک بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

پاکستان.. لە هێرشێکی چەکداریدا 10 پۆلیس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share