لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر – دهۆک کەسێک گیانیلەدەستدا.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11:30 خولەکی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دهۆک – هەولیر لە سنووری ناحیەی روڤیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئۆڤەرپاسی شەقامەکەدا کێشاوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا کامری بووە و زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە.

بابەتی پێشتر

هێلیکۆپتەرێکی پۆلیس لە تورکیا کەوتەخوارەوە و دوو سەرنشینی گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 18 ملیۆن دینار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share