ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر داوای رووسیایە و بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ئەو هێرشانەی ئەمریکا لە وەڵامی کوژرانی سێ سەربازی لە ئوردن لە عێراق و سوریا ئەنجامیدا.

کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی تۆمەتبارکردنی ئەمریکادایە بۆ بەهێزکردنی هێزی خۆی لە ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share