بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمریکی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نزیکەی 7٪ دابەزینیان بەخۆوە بینی، ئەوەش بەهۆی داتاکانی راپۆرتی هەلی کار لە ئەمریکا و دابەزینی گەشەی ئابووری لە چین و ئەگەری کەمبوونەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 77 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرامبەر بە 72 دۆلار و 28 دۆلار مامەڵەی دەکرێت.

رێژەی سوودی بەرز کە گەشەی ئابووری و خواست لەسەر نەوت لاواز دەکات، پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا لە ئابوورییە گەورەکانی وەک ئەمریکا و ناوچەی یۆرۆدا بەردەوام بێت.

داتاکانی ڕۆژی هەینی دەریخستووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە مانگی یەکدا هەلی کاریان زیاد کردووە لەوەی چاوەڕوان دەکرا، ئەمەش ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی فیدراڵی ئەمریکا کەمدەکاتەوە.

​

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی…
Total
0
Share