ئومێد ئەحمەد: خواست لەسەر كارەبا لەم وەرزەدا زیادیكردووە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی زیادبوونی خواستەوە كاتژمێرەكان پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان كەمبووەتەوە و دەشڵێت، ” لە ئێستادا رۆژانە 7 بۆ 8 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت”.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە ئێستادا بەرهەمهێنان 3500 بۆ 4500 مێگاواتە و بەهۆی زۆربوونی خواستەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان كەمبووەتەوە و لەم وەرزەدا خواست لەسەر كارەبا زیادیكردووە.

وتیشی، “لە ئێستادا رۆژانە 7 بۆ 8 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت”.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دایەنگە حكومییەكان دەست بە دەوام دەكەنەوە

بابەتی دواتر

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share