كەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەك بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە كە بەپێی پێشبینییەكان ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێك ناوچەی پارێزگای هەولێر هەیە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بارانبارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی لەكاتی بارانباریندا ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێك ناوچەی پارێزگای هەولێر هەیە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بارانبارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی لەكاتی بارانبارین ئەگەری بەفربارین هەیە بە تایبەت ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی رۆژهەڵات.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تا 5 پلە نزمتردەبن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دادەبەزن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی نمەباران و بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە و لە كاتەكانی شەو و بەیانی زوودا لە هەندێك ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی

دهۆك : 12 پلەی سیلیزی

كەركوك : 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -5پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان: داهاتی ئاو لە بەنداوەكە بە بەراورد بە سێ ساڵی رابردوو زیاترە

بابەتی دواتر

توركیا بنكەیەكی هێزەكانی ئاسایشی قامیشلۆی بۆردومانكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share