کەشناسیی هەرێم هۆشداری لە هاتنى بارستە هەوای سارد دەدات

بەپێی پێشبینی کەشناسیی هەرێم، بارستە هەوایەکی سارد ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە (4-6) پلەى سیلیزی دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات کاریگەرییەکەی بۆماوەى چەند رۆژێک دەمێنێتەوە، پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەى سیلیزى دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوی  و سنوورییەکان بۆ سفر پلەى سیلیزى دادەبەزێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوا ساردە باران و بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و رۆژهەلاتى هەرێم و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى سلێمانى لە کاتەکانى شەودا و کاتەکانى بەرەبەیانیى رۆژى هەینى  دەبارێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە باران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

باس لەوەش دەکات، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى  باکوورو باکوورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بەفر بارینى کەم هەیە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق: بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم، ئەوەش نیگەرانیی لەلای كونسوڵی وڵاتان…
Total
0
Share