زۆر گریان ئەم زیانانەی هەیە

بۆ ئەوەی چاو بە شێوەیەکی ئاسایی کاری خۆی بکات و بە تەندروستی بمێنێتەوە پێویستە بەردەوام بە شێداری بمێنێتەوە.

مانەوەی مرۆڤ لە شوێنی گەرم و وشک یان شوێنی سارد هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی شێداریی چاو.

مرۆڤی هەستیار بە گشتیی رۆژانە 30 ملم فرمێسک دەڕێژێت، دەکرێت هەندێک جار ئەمە سوودی هەبێت، چونکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ و خەم، ئەمەش بەهۆی دەردانی هۆرمۆنی ئەندرۆڤین کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازار و ئاسوودەبوون.

هەرچەندە بە شێوەی گشتیی رشتنی فرمێسک سوودی هەیە بەتایبەت بۆ کەمکردنەوەی وشکی چاو و پاککردنەوەی لە تۆز و هەوای پیس و لەناوبردنی خانە مردووەکان، زۆر رشتنی چەند زیانێکی هەیە، لەوانەش (سووربوونەوەی چاو، هەستیاری پێست بەتایبەت دەوری چاو، جگە لەوەی دەبێتە هۆی زیاد دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی هاوسەرگیریی ناجێگیر %50 مەترسییەکانی نەخۆشیی دڵ زیاتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ کاریگەرییەکانی ژیانی هاوسەرگیری لەسەر تەندروستیی دڵ دەردەخات، بەپێی توێژینەوەکە ئەوانەی دڵخۆش نین لە پەیوەندییە هاوسەرگیرییەکانیاندا زیاتر…
Total
0
Share