تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفان بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیارێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.

باس لەوەش دەکات، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبار ( أ، خ، ع لەدایكبووی 1982) بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مساڵ بارانبارین باشترده‌بێت.. كه‌شناسی واده‌ى باران و به‌فربارینى ئاشكراكرد

به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌ریی شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات…
Total
0
Share