تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستیپێکرد

ئەمڕۆ  پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێم  دەستپێکرد و بڕیارە ماوەی 20 رۆژ بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستیپێکرد، پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە دایکبووانی ساڵی 2006 و هەموو ئەو دەنگدەرانەی کەپێشتر خۆیان تۆمارنەکردووەبەشێوەی بایۆمتری دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.

باسی لەوەشکرد، ئارەزوومەندان بە مەبەستی تۆمارکردنی ناویان و دروستکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری، دەتوانن سەردانی یەکێک لە ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن.

بەپێی راگەیەندراوی کۆمسیۆن، پێداویستییەکانی دروستکردنی کارتی بایۆمەتری بریتین لە: کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی، کۆبونی خۆراک، بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون.

پرۆسەکە ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان روونكردنەوە دەدات

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی دەستپێكردووە و وتەبێژەكەشی لەبارەی پارەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە دەڵێت، ئەو بڕەی دابیندەكرێت كەمترە…
Total
0
Share