دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینانی عێراق دەستیپێكرد

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینانی (مەدەنی و سەربازی) كرد.

فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دەستیكرد بە پارەداركردن بۆ مووچەی خانەنشینیی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی شوباتی 2024، رێوشوێنەكانی دابەشكردنی مووچە لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و هەردوو بانكی رافیدەین و رەشید دەبێت لەڕێی كارتی بانكییەوە.

فەرمانگەكە بڵاویشیكردەوە، خانەنشینان ئەوانەی نامەیان پێگەیشتووە، دەتوانن سەردانی لقەكانی بانكەكان یان ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینان لەكاتێكدایە، خانەنشین و مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.

لە هەرێم روون نییە دابەشكردنی مووچە كەی دەستپێدەكات، هەروەها تائێستا دیارنییە كە دەستیپێكرد مووچەی كام مانگە دەدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا. میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت…
Total
0
Share