وڵات میدیا راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

وڵات میدیا لەبارەی سووتاندنی پێگەكەیان لە چەناڵی یوتیوب راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و دەڵێن، “لە ژێر فشاری دەزگا هەواڵگری و میدیاییەكانی پارتیدا بووە”.

لە راگەیەندراوێكیاندا كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە، پێگەی وڵات میدیا چەناڵەكەی لە یوتیوب داخراوە و دەڵێن، “وەكو دەزانن وڵات میدیا بە بەردەوامی لە ژێر فشاری ئەلیكترۆنی دەزگا هەواڵگری و میدیاییەكانی پارتی بووە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بیرتاندەخەینەوە، ماوەیەك پێش ئێستا 10 یەمین پەیجی تایبەت بە وڵات میدیا داخرا، لە چوارچێوەی ئەو فشارە بەردەوامەدا چەناڵی یوتیوبی وڵات میدیا كە پێشكەوتنی بەرچاوی هەبووە بە ئامانج گیرا و داخراوە.

دەشڵێن، “ئێمە وەكو دامەزراوەیەكی رەسمی لە هەرێمی كوردستان پابەندی خۆمان بە پرانسیپە یاسایی و رۆژنامەوانییەكان دووپاتدەكەینەوە، جەختلەوە دەكەینەوە جگە لە بەردەوامیدان بە كاركردن لەژێر فشارە تاقەت پڕوكێنەكان، توانای وەڵامدانەوەی ئەو فشارە زۆرەمان نییە، بۆیە داواكارین لەم دۆخەدا پشتیوانیمان بكەن تاوەكو بتوانین درێژە بەكارەكانمان بدەین”.

بابەتی پێشتر

فازڵ نەبی: رێكارەكانی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئاسانە

بابەتی دواتر

20 ساڵ بەسەر رووداوەکەی 1ی شوباتدا تێپەڕدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share