پێنج كۆچبەری عێراقی لە لیبیا ئازادكران

بەرپرسێك ئازادكردنی پێنج عێراقی لە لیبیا رادەگەیەنێت كە بەهۆی كۆچی نایاساییەوە لەو وڵاتە دەستبەسەركرابوون.

ئەحمەد سەحاف، ئەنجامدەری كاتیی كارەكانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس سەركەوتوو بوو لە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای رووبەڕووبوونەوەی كۆچی نایاسایی لیبیا بۆ رزگاركردنی پێنج هاوڵاتیی عێراقی كە بەهۆكاری پەیوەندیدار بە كۆچی نایاسایی دەستگیركرابوون.

سەحاف كاری باڵیۆزخانەكەی بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی عێراقییەكان ناوبرد كە دەكەونە ناو تۆڕی قاچاخچێتی و بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە.

بەپێی زانیارییەكان چوار لەو كۆچبەرانە كوردن و خەڵكی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێشمەرگە کران لە ناحیەی پردێوە بوون

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان لە ڕۆژهەڵات…
Total
0
Share