بانكێك پێدانی دۆلاری بە نرخی رەسمی راگەیاند

بانكی رەشید لە عێراق پێدانی دۆلاری بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران راگەیاند و داواشدەكات هەر كەسێك خوازیارە سەردانی پێگەی رەسمیی بانكەكە بكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی رەشید تێیدا هاتووە، پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران لە ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی كانوونی دووەمی 2024ەوە دەستیپێكردووە و هەر گەشتیارێك خوازیارە سوودمەندبێت دەتوانێت لە رێگای پێگەی رەسمیی بانكەكە داواكاریی پێشكەشبكات

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، گەشتیاران دوای پێشكەشكردنی داواكارییەكەیان لە لقی بانكەكە لە فڕۆكەخانەی نێوەدەوڵەتیی بەغداد دەتوانن سوودمەندببن.

بابەتی پێشتر

لە هێرشێكدا لە ئوردن سێ سەربازی ئەمریكا كوژراون و 25ی دیكەش برینداربوون

بابەتی دواتر

شارەوانیی کەلار لەبارەی داخستنی شەقامێکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share