سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جیاوازدەبێت

سبەینێ پرۆسەی سوێندخواردنی ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جیاواز لە پێشوو بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی ئەنجومەنەکە وردەکارییەکەی دەخاتەڕوو.

پەروین فاتیح، ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جیاواز لە پێشووتر کە دادوەر دەچووە نێو ئەنجومەن، سبەینێ ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خۆیان دەچنە دادگاو سوێندی یاسایی دەخۆن.

وتیشی، تاکوئێستا پارێزگاری کەرکوک بانگەوازی بۆ کۆبوونەوە نەکردووە، بەڵام دوو گروپی ئەلیکترۆنی بۆ ئەندامانی هەڵبژێردراو دروستکراوە کە لەو رێگەیەوە ئاگادارییان بۆ دەنێردرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای پەسەندکردنی ناوەکان بە 15 رۆژ، دەبێت پارێزگار بانگەواز بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەن بکات، بەڵام ئەگەر نەیکرد لە رۆژی 16ەیەم کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: تێکچوونەکانی خەو پەیوەندییان بە سەرئێشەی توندەوە هەیە

بابەتی دواتر

داهاتی کۆتایی ساڵی رابردووی نەوتی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share