بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی كێشەی عومرەكاران لە فڕۆكەخانە چارەسەردەكرێت
د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بیستنی هەواڵی گۆڕینی گەشتێكی عومرەكارانی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی بەغداد كە دەبوو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی داببەزن، دەستبەجێ پەیوەندییمان بە هەریەك لە فڕۆكەخانەی سلێمانی،رزاق محێبس وەزیری گواستنەوە، جێگری سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنی و سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەوە كرد.
وتیشی، “داوامانكرد بەپەلە كێشەی ئەو هاوڵاتییانە چارەسەربكرێت و بەڕێزەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ سلێمانی، كەمێك پێش ئێستا وەڵاممان وەرگرت كە بە زووترین كات كێشەكەیان چارەسەردەكرێت”.