كەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ نمەباران زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ئامێدی، بامەڕنێ و چامانكێ و شیلادزێش بەفردەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور دەبێت لە كاتەكانی بەیانیدا نمەباران لە رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و دواتر بەفر و باران بەرەو ناوچە شاخاوییەكانی باكووری هەرێم دەڕوات و لە سەنتەری پارێزگای دهۆك باران دەبارێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا نمەباران زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێك ناوچەی دهۆك وەكو ئامێدی، بامەرنێ، چامانكێ و شیلادزی ئەگەری بەفربارین هەیە.
بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم بە / ملم

سلێمانی 4.2

ئامێدی 5.2

بامەرنێ 0.2

دەربەندیخان 3.2

دوكان 0.4

حاجی ئۆمەران 2.4

هەڵەبجە 2.0

هەڵشۆ 2.2

میدان 2.2

پێنجوێن 6.8

مێرگەسور 4.4

سیدەكان 6.2

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share