بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاکەییەکان دەکات

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشی و كامەرانییان بۆ دەخوازم”.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، “کاکەییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی كوردستانن و بەشێكی گرنگی مێژووی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو گەلەكەمان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو مێژووە درەوشاوەیە بەرز دەنرخێنێت و بە شانازییەوە لە رۆڵی كاریگەرییان لە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان دەڕوانێت. وەك هەمیشەش پاڵپشت و پشتیوان دەبێت لەپێناو بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانیاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share