بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت دەسەڵاتی یاسادانان كاراتربكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم كرد.

لە دیدارێكدا كە د. یوسف گۆران و د. جوان ئیحسان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دارا خەیلانی، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە چارەسەرێكی گونجاو لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە.

لە درێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێكرا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی روونكردەوە و رایگەیاند، “هەوڵەكانمان بە ئاڕاستەی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی ئارامیی وڵاتە لە كێشە هەرێمییەكان”.

وتیشی، “كێشەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەرەو چارەسەر دەڕوات و تێگەیشتنی تەواو دروستبووە كە دەبێت دەسەڵاتی یاسادانان كاراتربكرێت”.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش سەرۆك بافڵ جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كردەوە كە رەنگدانەوەی خواستی هەموو لایەنە سیاسییەكان بێت و ببێتە هۆی بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم نەك لێكترازان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە، خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین. لە…
Total
0
Share