کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داھێنان دەستپێدەکات

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان دەستپێبکات.

لە کۆڕبەندەکەدا داھێنان و بیرۆکەی نوێ لە بواری کارسازی دەخرێنەڕوو، ھاوکات ھانی وەبەرھێنەران دەدرێت وەبەرهێنان لەسەر داھێنان و بیرۆکە نوێیەکانیان بکەن.

هاوکات کۆڕبەندەکە دەبێتە پردێکی پەیوەندیی و رەخساندنی دەرفەت بۆ کاری ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری، لە نێوان کارسازانیھەرێم و جیھان.

ئامانج لە کۆڕبەندەکە پەرەدانە بە بیرۆکەی داهێنەرانە و پێشخستنی کارسازی و بەهێزترکردنی کەرتی تایبەت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی لە بارەی هەژماری بانکییەوە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە هەژماری بانکی، پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە لە کاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان چەند رێنماییەکی تایبەت جێبەجێبکەن…
Total
0
Share