کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بەفر و باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لەکاتی جیاجیادا، ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەندی دەبێت و ناوچە سنووریەکان بەفرێکی کەمی دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری تاوە بارانی کەم کەمی هەیە، رێژەی بارانبارین لە ئەمڕۆدا لەم ناوچانە کەمێک زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ( قەڵادزێ، دوکان، رانیە، کۆیە و بەشی باکووری رۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر) لەئێوارەدا کاریگەریی باران کەم دەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بەفر لەسەر ناوچە سنووریەکان و بەشێک لە لووتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت، لە هەندێک کاتدا لەناوچە جیاجیاکان نمە بارانی کەم دەبارێت لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر و کەرکوک و سنووری ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژیار جەلال: ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان”. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی…
Total
0
Share