لە ساڵێكدا نزیكەی 32 هەزار ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆماركراون

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵێكدا نزیكەی 32 هەزار ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆماركراون.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە 1ی 1ی 2023 تاوەكو 31ی 12ی 2023 ( 31977) ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەكانییەوە تۆماركراون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئۆتۆمبێلی تایبەت 24019، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 4888، ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی 1244، ئۆتۆمبێلی بیناسازی 545، تاكسی 106 پاس 1172 و سێ ماتۆرسكیل تۆماركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار زێباری: پەکەکە تیرۆریستە و پشتیوانیی سوپای عێراق دەکەین

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە” تیرۆریستە. زێباری، تۆمەتباریاندەکات بە…
Total
0
Share