مووچەخۆران دڵنیادەكرێنەوە
تایبەتە بە خانەنشینی زۆرەملێ

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی خانەنشينی زۆرەملێ دەدات، جەختدەكاتەوە فەرمانبەر بە زۆرەملێ خانەنشین ناكرێت و ئەوەی باسدەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە باسلەوەدەكرێت كە خانەنشینكردنی زۆرەملێ لە هێزەكانی پێشمەرگە پەیڕەودەكرێت.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوو جۆر خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان هەن كە خانەنشینی ئارەزوومەندانە و زۆرەملێیە ئەگەر كەسێك تەمەنی بگاتە 63 ساڵ بە زۆرەملێ خانەنشین دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ” خانەنشینی ئارەزوومەندانە دەبێت مووچەخۆر تەمەنی 45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت خۆی ڕەزامەند بێت ئەو كات خانەنشین دەكرێت”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پێیوایە، ناتوانرێت خانەنشینی زۆرەملێ پەیڕەوبكرێت و هەر هەوڵێكی لەو شێوەیەش بدرێت دەبێت یاسای خانەنشینی بۆ هەمواربكرێتەوە ئەوەی كە باسدەكرێت بە هیچ شێوەیەك ڕوونادات كە پێشمەرگە و فەرمانبەر بە زۆر خانەنشین بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی: سبەینێ کارەبا بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دابیندەکەین

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ کارەبا بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دابیندەکرێت، تاوەکو مووچەخۆران بتوانن مووچەکانیان وەربگرن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share