هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێراكان و خێرایی رێگاپێدراو لە شەقامەكان بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێراكان و خێرایی رێگاپێدراو لە شەقامەكان بڵاودەكاتەوە كە بەپێی ئەو نەخشەیەی بڵاوكراوەتەوە جگەلە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و رێگای تاسڵوجە – سلێمانی چەند رێگایەكی دیكە كامێرای جێگیر دانراوە.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، خێرایی رێگاپێدراو لەسەر شەقامی سالم نزیك پردی خەسرەوخاڵ (50) كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێردا و لەسەر شەقامی مامۆستایان لە نزیك مزگەوتی قازی محەمەد خێرایی رێگاپێدراو (50) كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێردا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share