بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگەنادەین تاوانکاران مەترسی بۆ ژیانی خەڵک دروستبکەن

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، جەخت لە سەروەریی یاسا دەکەینەوە و رێگەنادەین تاوانکاران مەترسی بۆ ژیانی خەڵک دروستبکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، مفەوەز رزگار ئەحمەد، شەهیدی چەسپاندنی یاسا و دادپەروەرییە و نموونەی باڵای دڵسۆزیی و خۆنەویستییە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تاوانکاریدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێرای دەربڕینی پرسە و هاوخەمیی قووڵ بۆ کەسوکارەكەی و هیوای چاكبوونەوە بۆ هاوڕێ بریندارەكانی دەشڵێت، “رزگار شەهید ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە، کارمەندێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، بنەماڵەکەشی نموونەی باڵای قوربانیدان و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان”.

سەرۆكی یەكێتی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەكات کە لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارانیان دەستگیرکرد و دەشڵێت، “جەخت لە سەروەریی یاسا دەکەینەوە و رێگەنادەین تاوانکاران مەترسی بۆ ژیانی خەڵک دروستبکەن و ئارامیی شارە خۆشەویستەکەمان بشێوێنن”.

شەوی رابردوو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، بەڵام داواكراوەكان رووبەڕووی هێزەكەی پۆلیس بوونەوە و بەهۆی تەقەكردنیانەوە مفەوەز رزگار ئەحمەد گیانیلەدەستدا و دوو پۆلیسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی دەربەندیخان روونکردنەوە لەسەر پرۆژەی بەدووسایدکردنی رێگەی دەربەندیخان-زەڕایەن دەدات

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە نزیکترین کاتدا بەرەسمی دەستدەکرێت بە پرۆژەی بەدووسایدکردنی رێگەی دەربەندیخان-زەڕایەن. سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای…
زیاتر ببینە

باڵامبۆ محەمەد: پارتی شكستیهێنا لە دەستگیركردنی خورشید هەركی، هەوڵیشیدا یەكێتی شكستبهێنێت لە چەسپاندنی یاسا

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی و هێزە چەكدارەكانیان شكستیانهێنا لە رووبەڕووبوونەوەی خورشید هەركی و چەسپاندی یاسا،…
Total
0
Share