وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رادەگەیەنێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەتەوە و جەختی لە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە بە بڕی 618 ملیار دینار كردووەتەوە كە مانگانە بەردەوامدەبێت بە مەرجێك هەرێم پابەندبێت بە ناردنی زانیاری تەواویی لیستی ناوی مووچەخۆران و بڕی مووچەكانیان و دەرماڵە و لێبڕینەكان بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەك ئەوەی لە ناوەڕۆكی نووسراویان لە 16 ی ئەم مانگە ئاماژەی پێدراوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە وەكو لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەتەوە و بەدواداچوون سەبارەت بە جێبەجێكردنی بودجەی ساڵی رابردوو و گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكاریی هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024 كرا.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەبارەی چەند پرسێكی دارایی گرنگ لە نێویشیاندا پرسی مووچە، بودجە و پشكی هەرێمی كوردستان”.

لە وەڵامی پرسیارێكمدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم وەزیری دارایی دووپاتیكردەوە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی لەمانگی یەكی ئەمساڵەوە كە بە بڕی 618 ملیار دیاریكراوە مانگانە بەردەوام دەبێت، بە مەرجێك هەرێم پابەندبێت بە ناردنی زانیاری تەواویی لیستی ناوی مووچەخۆران و بڕی مووچەكانیان و دەرماڵە و لێبڕینەكان بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەك ئەوەی لە ناوەڕۆكی نووسراویان لە 16 ی ئەم مانگە ئاماژەی پێدراوە.

بابەتی پێشتر

عێراق بڕیار لەسەر مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم: تا ئێستا 230 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share