بەریتانیا سیستمی مووشەکی هێزە دەریاییەکانی لە دەریای سووردا نوێدەکاتەوە

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند،”514 ملیۆن دۆلار بۆ نوێکردنەوەی سیستمێکی مووشەکی کە ئێستا هێزی دەریایی شاهانە بەکاریدەهێنێت بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دوژمن بەسەر دەریای سووردا خەرجدەکات”.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە، “سیستمی بەرگریی ئاسمانی (سی ڤایپەر) بە چەند مووشەکێک نوێدەکرێتەوە کە توانای رووبەرووبوونەوەی هەڕەشەی مووشەکی بالیستیکییان پێدەبەخشێت”.

ئەو وەزارەتە ئەوەشی خستووەتەڕوو، “گرێبەستەکان دراوە بە یەکەی بەریتانی MBDA کە کۆمپانیایەکی هاوبەشی بەرهەمهێنانی مووشەکە و خاوەندارێتی کۆمپانیای ئایرباس و بی ئەی سیستێم و لیۆناردۆیە”.

گرانت شەیپس، وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ تێکچوونی بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، زۆر گرنگە کە خۆمان بگونجێنین بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان بە سەلامەتی بمێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی تەلەگراف: داعـ.ـش زیرەکیی دەستکرد بۆ کۆکردنەوەی جیـ.ـهادییە بەریتانییەکان بەکاردەهێنێت

رۆژنامەی تەلەگراف ئاشکرایدەکات، ئێستا، داعـ.ـش بۆ راکێشانی جیهادییە بەریتانییەکان بۆ ناو ریزەکانی، زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت. بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی…
Total
0
Share