بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بە بڕوای بەشێك لە پسپۆرانی بواری ئابوری، بڕیار و رێكارەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: پاش 10 رۆژ جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ 10 رۆژ وەستا، جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی…
Total
0
Share