هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 128 هەزار بەرمیل کەمیکرد

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردووەوە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتی هەفتانەی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا عێراق رۆژانە بە تێكڕا بڕی 64 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی ئەمریکا کردووە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردووتر 192 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

ئاشکراشیکرد، بە گشتیی هەفتەی رابردوو لە نۆ وڵاتەوە بە تێکڕا شەش هەزار و 201 هەرازر بەرمیل نەوت رەوانەی ئەمریکا کراوە و 709 هەزار بەرمیل نەوت زیادی کردووە.

زۆرترین بڕە نەوت کە رەوانەی ئەمریکا کراوە لە وڵاتانی کەنەدا و مەکسیک و سعودیە و بەرازیلەوە بووە و کەمترینیش لە وڵاتانی کۆڵۆمبیا و نێجیریا و ئیکوادۆر و لیبیا و روسیاوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
Total
0
Share