رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی روویدا

ئەمڕۆ لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرنشین برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی نێوان عەربەت – سلێمانی بە ئاراستەی عەربەت رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی نیسان سەنی روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی کەشف و هێڵکاری شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە هۆکاری سەرەکی رووداوەکە خێرایی زۆر و بەجێنەهێشتی ماوەی سەلامەتی نیوان ئۆتۆمبێلەکان بووە.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە جگە لەوەی برینداری لێکەوتەوە، زیانێکی ماددی زۆریشی بەدواوە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میترۆ: لە كۆنفرانسەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە

سەنتەری میترۆ لەبارەی جیاكاریی بەرامبەر میدیاكاران ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و دەڵێت، لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە…
Total
0
Share