یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە دیمەشق کرایە ئامانج و کوژراو هەیە

ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێرشێک کرایە سەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەناو دیمەشق و بە قسەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، 5 کەس کوژراون و دەوترێت کۆبوونەوەی چەند کەسێکی نزیک لە ئێران بە ئامانج گیراوە.

ئاژانسی هەواڵی سانا دەڵێت، “باڵەخانەکە لە گەڕەکی مزەی دیمەشق بە ئامانج گیراوە و هێرشەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە و ئەو باڵەخانەیەی بە ئامانجی گرتووە، لە نێوان کونسوڵخانەی ئێران و لوبنان دایە.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران خێرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share