ئیلۆن مەسک گرۆکیپێدیای بۆ رکابەری ویکیپێدیا راگەیاند

ئیلۆن مەسک، خاوەنداری کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تێسلا، گرۆکیپێدیای وەک رکابەرێک بۆ ویکیپێدیا ئاشکراکرد، پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوو مەسک رەخنەی توندی لە ویکیپێدیا گرت و بە پێگەیەکی لایەنگر ناویبرد.

پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دووشەممە، ئیلۆن مەسک پێگەی گرۆکیپێدیای ئاشکراکرد، وەشانی ئێستای گرۆکیپێدیا 0.1ە و 885 هەزار وتاری هەمەجۆر لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا بەشی ئینگلیزی پێگەی ویکیپێدیا زیاتر لە حەوت ملیۆن وتار لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەسک بەڵێنیداوە کە وەشانی 1.0 دە هێندەی وەشانەکەی ئێستای پێگەکە بەهێزتر و باشتربێت، هەروەها لە ویکیپێدیاش باشتردەبێت.

لای خۆیشیەوە ئیلۆن مەسک لە پێگەی کۆمەڵایەتیی X رایگەیاند، “ئامانجی گرۆکیپێدیا تەنیا راستی و گەیشتنە بە راستی، ئێمە هەرگیز بێکەموکوڕی نابین، بەڵام نابێت ئەمە لە هەوڵدان بۆ ئامانجەکەمان خاومانبکاتەوە”.

شایەنی باسە، ئیلۆن مەسک لە ساڵی 2024ەوە رەخنەی توندی ئاڕاستەی پێگەی ویکیپێدیا کردووە بەوەی کە راستییەکان دەشێوێنن، هەروەها لەلایەن چالاکوانە چەپڕەوەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئـەتۆم رێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێکتێگەیشتن و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان،…
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی فەرەنسا: سەرکەوتنی ترەمپ مەترسی لەسەر ئابوریی جیهانی دروستدەکات

پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا پێیوایە سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مەترسییەکانی سەر ئابوریی جیهانی زیاددەکات. فرانسوا ڤیلێرۆی،…
Total
0
Share