لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی پێدانی بەرتیل بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدەهێنرێت

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێشنیارکردنی بەرتیل بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی دەنگدان بە کاندیدێکی دیاریکراوی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، داوا لە حسێن سەعبری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە کە ناوی ئەو فەرمانبەرە ئاشکرابکات کە پێشنیاری پێدانی بڕی 20 هەزار دۆلاری بۆ ئەندامانی ئەنجومەن کردووە گەر دەنگ بە کاندیدێکی دیاریکراوی سەرۆکی پەرلەمان بدەن.

پێشتریش دەستەی دەستپاکی داوای لە هەریەکە لە (ماجد شەنگالی، ئەحمەد جبوری، رەعد دهلکی، عەلی تورکی و حسێن سەعبری)کردبوو ئامادەبن لە دەستەکە بە مەبەستی پێدانی زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاویانکردبووەوە لەبارەی پێشنیاری پێدانی بەرتیل لە شەوی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا نەتوانراوە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە و وادەیەکیش نییە بۆ یەکلاکردنەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانکی ناوەندی: عێراق یەکێکە لە باشترین وڵاتەکان لە کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلار

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، عێراق بووەتە یەکێک لە باشترین وڵاتەکانی جیهان لە کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلاردا.…
زیاتر ببینە

عەلی عەلاق: پلانی جدیمان هەیە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان رایگەیاند، “پلانی جدیمان هەیە بۆ بەئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان”. عەلی عەلاق، پارێزگاری…
Total
0
Share