بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانی خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەتی عێراق راگەیاند

بانکی نێودەوڵەتیی جیهانی پشتیوانی خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەتی عێراق لە پەرەپێدان و نوێکردنەوەی کەرتی بانکی و پەیڕەوکردنی شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وڵاتەکە راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی لە داڤۆس لەگەڵ ئەجای بانگا سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و تێیادا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و بانکی ناوەندی تاوتوێکراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی پشتگیری خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق دووپاتکردووەتەوە و بە کارئاسانی بۆ بنیادنانی وەبەرهێنان و گەشەسەندنی زیاتری عێراق ناوی بردووە.

محەمەد شیاع سوانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لە بەردەوامی هەنگاوەکان کردووە لە کەرتی ئابووری و بانکی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، کە ئامانجیان هەمەچەشنکردنی ئابووری و زیادکردنی گەشەسەندن و بەدەستهێنانی سەقامگیری داراییە لە ژێر رۆشنایی ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕووی ناوچەکە و جیهان دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

دابەزینی ژمارەی دانیشتووانی چین نیگەرانی لای حکومەتی ئەو وڵاتە دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە و پەیوەستە بە پاشەكشێی دۆلارەوە. ئەمڕۆ سێشەممە بەهای گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی…
Total
0
Share