عێراق سکاڵای لە دژی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سکاڵایان لە دژی ئێران تۆمارکردووە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق  لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عێراق سکاڵایەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، سەبارەت بەو هێرشە موشەکییەی کە کراوەتە سەر شاری هەولێر و زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا هێنا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە، دوو نامەی یەکسان کە سکاڵاکانی عێراق بوون ئاراستەی هەردوو ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە لەڕێگەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نیویۆرک، کە تیایدا ئەوە دووپاتکراوەتەوە، “ئەم دەستدرێژییە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی گەلی عێراقە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی چوار منداڵ داوای لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەی دیوانییە دەکرێت

دوای ئەوەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی پارێزگای دیوانییە چوار منداڵی کۆرپە گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە…
زیاتر ببینە

نووسینگەی سودانی: رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرا

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران و لایەنەكانە براوەكانی كەركوك بڵاوكردەوە و دەشڵێت، “رێككەوتن كرا…
Total
0
Share