وتەبێژی یەكێتی: غەدرێكی زۆر گەورەیە لەژێر ناونیشانی جیاجیا خەڵكی بێ تاوان دەكرێنە ئامانج

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشڕەو مەجید-مان بیست لە كارەساتەكەی شەوی رابردووی شاری هەولێر و دەشڵێت، “غەدرێكی زۆر گەورەیە لەژێر ناونیشانی جیاجیا خەڵكی بێ تاوان دەكرێنە ئامانج”.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندن بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی كاك پێشڕەو مەجید-مان بیست لە كارەساتەكەی شەوی رابردووی شاری هەولێر، كاك پێشڕەو یەكێك بوو لەو كەسایەتییانەی تەنها بە توانا و ماندوبوونی خۆی پێگەیەكی ئابوری و كۆمەڵایەتی زۆر فراوانی لەناو هەرێمی كوردستان پێكهێنابوو كە خزمەتی زۆری خەڵكی دەكرد.

وتیشی، “غەدرێكی زۆر گەورەیە لە ژێر ناونیشانی جیاجیا خەڵكی بێ تاوان دەكرێنە ئامانج بۆیە هەرچی زووە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتیش لایەنە سیاسییەكانی هەرێمیش بەیەكگرتوویی هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەك و رێگرتن لەم جۆرە تاوانانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕێین هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستبکات، تاوەکو لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت…
Total
0
Share