بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە ناوچەکانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور لەهەندێک کات نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16
سلێمانی : 15
دهۆک : 14
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 15
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 21