وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لە دژی هێرشەکانی هەولێر لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا تۆماردەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا تۆماردەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر شاری هەولێر دەکات، کە شوێنی نیشتەجێبوونیان کردووەتە ئامانج و قوربانیی لێکەوتووەتەوە

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، حکومەتی عێڕاق ئەم رەفتارە شەڕەنگێزیانە بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی گەلی عێراق و بێڕێزیکردن بە بنەماکانی دراوسێیەتی باش و ئاسایشی ناوچەکە هەژماردەکات، سەرجەم رێکارە پێویستییەکان لەبەرامبەردا دەگرینە بەر تا دەگات بە سکاڵا تۆمارکردن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئاشکراشیکرد، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێکدەهێنێت و دەستدەکەن بە کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەکانی ئەم رووداوە و دواتر ئەنجامەکەی بۆ گەلی عێراق و رای گشتیی ئاشکرادەکەن و بەرپەرچی ئەو تۆمەتانە دەدەنەوە کە لە پشتی ئەو هێرشانەوەن.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانی هەولێر: پێنجەم تەرم لە هێرشەکەی هەولێر دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share