پارێزگاری هەولێر: بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکە ئەمڕۆ لە هەولێر خۆپیشاندانە

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، “بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکەی سەر هەولێر مۆڵەتی خۆپیشاندان بە ژمارەیەک هاوڵاتی دراوە و ئەمڕۆ له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خۆپیشاندان دەکەن”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “له‌پێناو ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێری هه‌میشه سه‌ربه‌رز، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی شاره‌که‌مان داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردووه”.

ئاماژە بەوەش دەکات، ‌”بڕیاره‌ ئەمڕۆ کاتژمێر10:30 گەورە و بچووک چین و توێژه‌کان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ریسواکردنی بکه‌رانی ئه‌وتاوانه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن و مۆڵه‌تیان پێدراوه‌و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین”.

شەوی رابردوو بە موشەک هێرشکرایە سەر هەولێر و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

پەیامێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی هێرشەکەی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

لە هەڵبژاردنی بەرایی ویلایەتێک ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share