بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 141 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 141 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی 7 تیرۆریستی داعشی لە سلێمانی و ھەڵەبجە راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، لە دوو چالاكیدا حەوت تیرۆریستی داعشی دەستگیركرد، كە دووان لە دەستگیركراوەكان پلەی ئەمیریان ھەبووە.…
Total
0
Share