سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “جارێکی دیکە هەولێر کرایەوە ئامانجی هێرشی موشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران.” و داواش لە عێراق دەکات هەڵوێستی توندیان هەبێت.
مەسورور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
هاوکات، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لەسەر ئەو ستەمکاریەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت بێنە دەنگ، و دەڵێت، “لە رۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان.